ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندی سنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە:
ڕێزگرتن لە کەسانی گەورەترو بە تەمەن ڕەگ و ڕیشەی لە کلتووری ئێرانی و ئیسلامیی کورددایە، وتیشی: لەگەڵ تێپەڕبوونی شۆڕشی ئیسلامیدا، ھەرچەندە لە تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی تێ دەپەڕێت، ڕوانەگانیش وەک ڕەدێن سپی و گەورەیەکی بنەماڵەی ئێرانی ئیسلامی زیاتر تێکەڵ بە حورمەت و ڕێزگرتن دەبن.
فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە بۆ گەشاوەیی و بەهێزکردنی داری شۆڕشی ئیسلامی خوێنێکی زۆر ڕژاوە، وتیشی: کەرامەت و گەورەیی شۆڕش ساڵ بۆ ساڵ زیاترسەرنجی دەدرێتێ و ئەم داب و نەریتەش لە کوردستاندا کە نەتەوەیەکی ڕەگ و ڕیشەدارە، زیاتر بەدی دەکرێت.
ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای تیشک خستە سەر ئەم ڕاستییەی کە ئامادە بوونی خەڵک لە گۆڕەپانەکاندا ئۆقرەیی ھێنە، وتیشی: ئەم ئۆقرەو ئارامییە بنەمای گەشەپێدانە بۆ ئەوەی بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵات بتوانن بە تەگبیرو داڕشتنی پلانی ڕێک و پێک، داھاتوویەکی باشتر بخولقێنن.
ئەم فەرماندە کوردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە: چاوەڕوانی لە خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە ھێزمەندو قورس و قایم لە گۆڕەپانەکانی نیشتیمانپەروەری دا دەرکەون و بڵێن سەرەڕای هەموو کێشەکان، ھیوایان بە داھاتووەو ئەو داھاتووە پرشنگدارەش لە لاوانی جوانچاک و بێ وێنەی خۆیاندا پەیجۆر بکەن.
342/